نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 19% بەرزدەبێتەوە

جیهان

16/09/2019‌ 1232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 19% بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی هێرش بۆ سەر چەند كێڵگە نەوتییەكی سعودییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی بەرێژەی 19 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 15% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەدوو رۆژی رابردوو چەند هێرشێك كرایە سەر سێ‌ كێڵگەی نەوتی سعودییە، كە سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆی ئەو وڵاتە بوون‌و ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی نەوت دانا.

هـ ـ ح

بەپەلە