یەکێتى مامۆستایان: پاشەکەوتى موچە بەردەوامەو مامۆستایانى نیگەران کردوە

کوردستان

16/09/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  دەکات کە ژمارە حسابیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بکاتەوە بۆئەوەی بتوانن پێداویستی ئەو کارانەی پێویستیان بە پێشینەو قەرزەوە هەیە سود لە پاشەکەوتی موچەکانیان وەربگرن.

لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکى دەست شارپرێس کەوتووە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  دەکات کە ژمارە حسابیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بکاتەوە بۆئەوەی بتوانن پێداویستی ئەو کارانەی پێویستیان بە پێشینەو قەرزەوە هەیە سود لە پاشەکەوتی موچەکانیان وەربگرن.
یاداشته‌كه‌ ئاڕاستەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کراوەو تیایدا هاتووە، بوودجه‌یه‌كى شایسته‌ ته‌رخان بكرێت بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
 یەکێتى مامۆستانى کوردستان داوایان کردوە، پاشەکەوتی موچە یەکلایی بکرێتەوە کە نیگەرانیەکی زۆری دروستکردوە و بەردەوامیشە.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانن سود لە پاشەکەوتی موچەکانیان وەربگرن بۆ هەر پێداویستیەک کە پێویستی بە پێشینە و قەرز هەبێ،بۆیە داوا دەکەین وەزارەت ژمارە حسابیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بکاتەوە.

س.هـ