سوپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری راگه‌یاند

جیهان

16/09/2019‌ 910 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسێکی ئیسنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، هێزی ده‌ریایی ئێران دەستیگرتووە بەسەر کەشتیـیەکی نەوتبەر لە ئاوەکانی پارێزگای هورمز لە کەنداو.

ئاژانسی ئیسنا ئەمڕۆ له‌زاری سەردار عەلی عوزمایی، فەرماندەی هێزی پـێنجی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، کەشتیـیەک دەستی بەسەرداگیراوە کە 250 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی پـێبووە و لە ئاوەکانی بەندەر لەنگە لە دوری 32 کیلۆمەتر لە دورگەی تەنەبی گەورە بەرەو ئاوەکانی ئیماراتی عەرەبی بەڕێکەوتبوو.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، 11 کەسی تاقمی کەشتیـیەکە دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگا کران.
ه.م