شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، پشتگوێخستنی كێشه‌كانی ددان مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر توانای زانینی كه‌سه‌كان هه‌یه و به‌ره‌و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌بات.
زانكۆی ڕۆجه‌رز-ی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كێشه‌كانی ددان و توانای زانینی مرۆڤه‌كان و له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرابووه، پشتگوێخستنی نه‌خۆشییه‌كانی ددان تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی 20% به‌رزده‌كاته‌وه.
هاوكات هه‌ر به‌هۆی كێشه‌كانی ددانه‌وه مرۆڤ توانای تێگه‌یشتن و زانینی لاواز ده‌بێت، چونكه كێشه ته‌ندروستییه‌كه‌ی ددان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مێشكی مرۆڤه‌كه‌دا دروستده‌كات و كاریگه‌ریی له‌سه‌ری ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری كێشه‌ی ته‌ندروستی ددان ده‌بن، له‌قۆناغه‌كانی دواتردا به‌ڕوونی كاریگه‌ریی ئه‌و كێشه‌یه به‌سه‌ر توانای زانینیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
ڕ. ج