شارپرێس:
بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان له‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچوو ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌ویش تۆمه‌ته‌كانی ئاڕاسته‌ی كراون ڕه‌تده‌كاته‌وه.
حسێن ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان له‌سەر بڕیاری دادگای دەستپاکی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەرچووە، هاوكات دۆسیه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی پۆلیس كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام ناوبراو له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا تۆمه‌ته‌كانی كه ئاڕاسته‌ی كراون ڕه‌تكرده‌وه.
حسێن ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، "ئەو دۆسیەی منی لەسەر راگیراوە پەیوەستە بەو جگەرە بەسەرچووەی کە مانگێک لەمەوبەر لە پەروێزخانەوە هێنرایە سنووری گەرمیان و ویستیان ساخیبکەنەوە، بەڵام ئێستا گوایە بەشێک لە جگەرەکە دیارنەماوە و منی پێ تۆمەتبار دەکرێت".
مانگی ڕابردوو لە سنووری پەروێزخانەوە 21 تۆن جگەری ماوەبەسەرچوو هێنرایە سنووری گەرمیان بەمەبەستی ساخکردنەوەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەلایەن گومرگ و هێزە ئەمنییەکان دەستیبەسەرداگیرا.
ڕ . ج