یۆنان بەرانبەر كڕینی موڵكێكی یەك ملیۆن دۆلاری رەگەزنامە بە بیانییەكان دەدات

جیهان

17/09/2019‌ 930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی یۆنان بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و گەیشتنەوە بە وڵاتە ئەوروپییەكانی تر بیر لە پێدانی هەندێك هاندانی وەك پێدانی رەگەزنامە بەو كەسە بیانیانە دەكاتەوە، كە موڵك و ماڵ لەو وڵاتە دەكڕن بەمەرجێك بەهاكەی لەملیۆنێك دۆلار كەمتر نەبێت.

پلانەكە بەجۆرێكە ئەو وەبەرهێنەرە بیانیانەی دەیانەوێت رەگەزنامەی یۆنانی بەدەستبهێنن دەبێت لەهەمان كاتیش ببنە نیشتەجێی هەمیشەیی ئەو وڵاتە و خانوویەك بكڕن لانیكەم بەهاكەی لە ٥٠٠ هەزار یۆرۆ كەمتر نەبێت و ساڵانەش ٥٠ هەزار دۆلار وەك خەرجی نۆژەنكردنەوە بدەن.

بەپێی سەرچاوەكان بۆ دووركەوتنەوە لە روودانی حاڵەتی فێڵكردنیش پلانەكە دەقی لەسەر ئەوە داوە بۆ ئەوەی كەس بیانییەكە رەگەزنامە وەرگبرێت دەبێت پارەی موڵكەكە بەتەواوەتی لەكاتی واژووكردنی گرێبەستەكە بدرێت، كە لەڕێگای چەكێكی بانكییەوە دەخرێتە سەر هەژماری كەسە سوودمەندەكە لەلای بانكێكی یۆنانی.

سەرباری ئەوە یۆنان بیر لەرێگای تری هاندانی كەس و قەوارە یاساییە بیانییەكان دەكاتەوە بۆ ئەوەی یۆنان هەڵبژێرن بۆ وەبەرهێنانی پارەكانیان و لەو وڵاتە باج بخرێتە سەر داهاتەكانیان.

لەو رێگایانەش وەك بەخشینی ڤیزای زێرێن لەجیاتی بەخشینی رەگەزنامە، كە لە ساڵی ٢٠١٣ كاریپێدەكرێت ‌و بریتییە لە بەخشینی مانەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەوانەی موڵك و ماڵ لە یۆنان دەكڕن بەبەهای ٢٥٠ هەزار دۆلار، هەروەك لەساڵی ٢٠١٩ وە بەرنامەی ڤیزای زێڕین فراوان كراوە بەجۆرێك كرینی پشك و سەنەداتیش دەگرێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی