مانای رەنگە جیاوازەكان لەلای خەڵكی چییەو چی دەگەیەنێت؟

هەمەڕەنگ

17/09/2019‌ 2283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەنجامدراوە سەبارەت بەوەی ڕەنگەكان چی مانایەكیان هەیە بۆ خەڵكی لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەو لێكۆڵینەوەیە 2200 كەس بەشداری تێیدا كردووە.

لەلێكۆڵینەوەكەدا داوا لەو كەسانە كراوە سەبارەت بە 8 ڕەنگ بدوێن، ئەو وەڵامە گشتییەی لێكۆڵینەوەكە دەستی كەوتووە ئەوەیە، كە ڕەنگی سەوز و زەرد ماناكانیان پەیوەندی بەهەستەكانی مرۆڤەوە هەیە، چونكە %16 خەڵكی ڕەنگی سەوز بەڕەنگی سروشت و ژینگە و سەوزایی دەبینن، %12 ی خەڵكی ڕەنگی زەرد بە گەرمی و خۆر دەبینن، لە %8 بە ڕەنگی دڵخۆشی دەزانن.

هەروەها %10،59ی خەڵكی ڕەنگی سور بە ڕەنگی سۆز دەزانن و %10،48 خەڵكی پێیان وایە ڕەنگی خۆشەویستییە.

شارەزایەك لەبڵاوكراوەیەكی بلۆگەكەیدا نوسیویەتی، ڕەنگی سور ڕەنگێكی زۆر بەهێزە و چەندەها مانای جیاوازی هەیە، ئەندەنوسییەكان ڕەنگی سور بە ڕەنگی ئازایەتی و خوێن دەزانن، خەڵكی وڵاتی كینیا بە ڕەنگی سور دەڵێن: ڕەنگی مەترسی، بە شێوەیەكی گشتی ڕەنگی سور ڕەنگێكە زۆر گرنگی پێ دراوە.

سەبارەت بە ڕەنگی شین، بە ڕەنگی ڕیكلام دادەنرێت، لەبەر ئەوەی ئارەزوومەندێكی زۆری هەیە و ڕەنگێكی ئارام كەرەوەیە.

زۆرێك لەخەڵكی ڕەنگی شین بە ڕەنگی ئاو و دەریا و ئارام كەرەوە دەزانن، بەڵام هەندێك لە خەأكی ڕەنگی شین وەك هێمایەك بۆ خەفەت‌و نیگەرانی دەبینن.

شارەزایەكیش سەبارەت بەڕەنگی شین دەڵێت: "ڕەنگی شین هێمایە بۆ ڕیكلام و بانگەشە، ئەگەر تەماشای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك و تویتەر بكەیت دەبینیت ڕەنگی شینن ئەوەش لەبەر دروستكردنی متمانەیە بە بەكارهێنەرەكانیان".

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ