دوای هێرشەكەی سەر ئارامكۆ سعودییە "بڕیارێكی مێژوویی" دەدات

جیهان

18/09/2019‌ 10028 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرچاوەیەك لەناو وەزارەتی بەرگری سعودییە رایگەیاند، كە ریاز بڕیاریداوە بێتەپاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كەشتیوانی دەریایی و دەستەبەركردنی سەلامەتی نۆكەندە ئاوییەكان .

ئاژانسی هەواڵی سعودییە (واس) لەسەر زاری بەرۆسێكی سعودییەوە گواستوویەتییەوە، رایگەیاندووە، سعودییە بڕیاریداوە بێتەپاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی كەشتیوانی دەریایی و دەستەبەركردنی سەلامەتی نۆكەندە ئاوییەكان.

وەزارەتی بەرگری سعودییە راشیگەیاندووە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەبەستێت و تێیدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە بەڵگەكانی تێوەگلانی ئێران لە هێرشەكانی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودییە ئاشكرا دەكات .
 
ئامانج لەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە بریتییە لە پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان لەڕێگای پرۆسەیەكی كەشتیوانی سەلامەت بۆ دەستەبەركردنی كەشتیوانی دەریایی و  بازرگانی جیهانی و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتە بەشدارەكانی هاوپەیمانییەكە .

رۆژی شەممە هێرشكرایە سەر دوو پاڵاوگەی نەوتی گەورەی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودییە لە هەردوو ناوچەی "بەقیق " و " هجرە خەریس" لە رۆژهەڵاتی سعودییە، كە گرووپی حوسییەكانی یەمەنی لایەنگری ئێران بەرپرسیاری خۆیان لەو هێرشانە راگەیاند .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە