عومەرى سەید عەلى بۆ بارزانى: هاونیشتیمانیان داواى چاکسازی و دادپەروەرییمان لێدەکەن

کوردستان

18/09/2019‌ 3445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەى گۆڕان وەڵامی پیرۆزباییەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەداتەوەو داواش دەکات کە پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەن و هەنگاوەکانی چاکسازی بەهێز بکەن.
لە وەڵامى پەیامەکەى بارزانیشدا عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى گۆڕان رایگەیاندوە"زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی‌و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم. پشتیوان بە خوای گەورەو ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی."

دەقی وەڵامەکەی عومەر سەید عەلى:

برای بەڕێزم کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
دوای سڵاو و رێز

زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی‌و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم. پشتیوان بە خوای گەورەو ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.
هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین.

لەگەڵ رێزدا
براتان
عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

س.هـ