محەمەد حەلبوسی بەدەستپێشخەرییەكەوە سەردانی هەولێر دەكات

عیراق

19/09/2019‌ 2741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەدەستپێشخەرییەكەوە، سەردانی هەولێر دەكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە.

محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی هەولێر دەكات‌و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی پەرلەمان دەستپێشخەرییەكی پێیەو دەستپێشخەرییەكەش پەیوەندی بەكێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراقەوە هەیە.

هەر بەپێی زانیارییەكان حەلبوسی ئەو دەستپێشخەرییە دەخاتە بەردەم بەرپرسانی هەرێم، بۆ ئەوەی هەولێر رازی بێت بەچارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا، كە چەند ساڵێكە بەردەوامە.

ماوەیەكە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغدا چڕكراوەتەوە، كە لەدوو رۆژی رابردووش بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق‌و فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەولێریان كردو بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبوونەوەیان كرد.

هـ ـ ح