زەین عابدین لە تەمەنى ٨٣ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد

جیهان

19/09/2019‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى پێشووى تونس لە تەمەنى ٨٣ ساڵیدا لە سعودییە کۆچى دوایی کرد.

ئەمرۆ پێنج شەممە زەین عابدین سەرۆکى پێشووى تونس لە تەمەنى ٨٣ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە لە سعودییە کۆچى دوایی کرد.

پارێزەرى سەرۆکى پێشووى تونس مردنى زەین عادبینى پشتڕاستکردوەتەوەو رایگەیاندوە، دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە ئەمرۆ ناوبراو لەنەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

زەین عابدین کە زیاتر لە ٣٥ ساڵ سەرۆکایەتى تونسى دەکرد ساڵى ٢٠١١ لەژێر فشارى خۆپیشانداندەرانى ئەو وڵاتە دەستى لەپۆستەکەى کێشایەوە کە لەئەنجامى خۆسوتاندنى هاوڵاتییەکى ئەو وڵاتە دەستیپێکرد.

دواى ماوەیەک لە فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان خۆى و خێزانەکەى بە ملیۆن دۆلارو سامانێکى زۆرەوە تونسیان بەرەو سعودییە جێهێشت و لەوکاتەوە لەو وڵاتە نیشتەجێبووە.

هەرچەندە دەسەڵات و دادگاى تونس داواى رادەستکردنەوەى زەین عابدینیان لە سعودییە دەکرد، بەڵام بەرپرسانى ریاز ئەو داواکاریانەیان رەتکردەوە.

س.هـ