بۆ دووگیانەكان.. خواردنی پاراسیتامۆڵ زیانی بۆ كۆرپەلە هەیە

تەندروستی

21/09/2019‌ 576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زاناكانی زانكۆی بریستۆڵ لە بەریتانیا ئاشكرایكردووە، كە خواردنی پاراسیتامۆڵ لەكاتی دوگیانیدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لاوازبوونی چالاكی لای ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان شەش مانگ بۆ ١١ ساڵییە.

بەگوێرەی پێگەی "eurekalert"، لێكۆڵینەوەكە ١٤ هەزار منداڵی گرتووەتەوە، بەجۆرێك ٤٣%ی ئەو منداڵانە دایكیان لەگەڵ هاتنی مانگی حەوتەمی دووگیانیاندا وەك هێوركەرەوە پاراسیتامۆڵیان خواردووە.

زاناكان دوای تاقیكردنەوە بۆ یادەوەری، زیرەكی، حەوسەڵە و رەفتار بۆیان دەركەوتووە، كە بەكارهێنانی ئازارشكێنەكان لەلایەن دایكانی دووگیانەوە پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی مەترسییەكانی زێدە جوڵەكردن و یادەوەری لای منداڵان، هەروەك دەركەوتووە كوڕان لە كچان زیاتر بەو دەرمانانە كاریگەر دەبن.

بۆیە زاناكان رێنمایی دەدەن، كە سكپرەكان لەبەكارهێنانی دەرمانەكان زۆر وریا بن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی