سیستەمی موشەكی "ئێس-٥٠٠"ی روسی چەكەكانی ئەمەریكا لەبۆشایی ئاسمانی بێكاریگەر دەكات

جیهان

22/09/2019‌ 2000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
روسیا خەریكی ئامادەكارییە بۆ پڕچەككردنی سوپای وڵاتەكەی بەسیستەمێكی نوێی دژە ئامانجی ئاسمانی، كە پێیدەوترێت سیستەمی موشەكی بەرگری "ئیس-٥٠٠" .

سیستەمی موشەكی "ئێس-٥٠٠" بەوە جیادەكرێتەوە توانای مامەڵەكردنی هەیە لەگەڵ ئەو ئامانجانەی دەبێت لەبۆشایی ئاسمانی نزیك لە زەوی بپێكرێن، كە ئەوە لەتوانای"ئێس-٤٠٠" دەستە خوشەكەیدا نییە .

ڤیكتۆر لیتۆفكین شارەزای سەربازی روسی دەڵێت: سیستەمی موشەكی "ئێس-٥٠٠" دەتوانێت مانگە دەستكردە سەربازییەكانی دوژمن لەناوبەرێت، جگە لە تێكشكاندنی هەموو جۆرە فرۆكە و موشەكێكی هێرشبەر  لەوانەش موشەكی زۆر خێراتر لەدەنگ .

پێشتر چەندین جار بەرپرسە ئەمەریكییەكان باسیان لەجێگریكردنی چەك لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی كردووە، بەڵام بەقسەی شارەزا سەربازییە روسەكان بۆ سیستەمی موشەكی "ئێس-٥٠٠" بێكاریگەركردنی ئەو جۆرە چەكە ئەمەریكییانە قورس نییە .

هەروەها لیتۆفكین دەڵێت: دەركەوتنی "ئێس-٥٠٠" مانای كۆتاییهاتنی سەردەمی "ئیس-٤٠٠" نییە، بەڵكو بوونی هەردووكیان پێویستن .

هەر لەو چوارچێوەیەدا ، سێرگی چیمیزۆف سەرۆكی كۆمپانیای حكومی  "رۆستیخ"، كە سەرپەرشتی كەرتی پیشەسازی سەربازی روسیا دەكات بە دەزگاكانی راگەیاندنی روسیای راگەیاندووە، پێشبینی دەكات لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دەستبكرێت بە بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئێس-٥٠٠".

سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی ئەو سیستەمە موشەكییە نوێیەی روسیا ، باس لەوە دەكرێت توانای رێگرتنی هەیە لەهەموو ئامانجێكی ئاسمانی لەدووری زیاتر لە ٤٠٠ كیلۆمەتر، بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان لەكاری تاقیكردنەوەیدا "ئێس-٥٠٠" توانیویەتی لەدووری ٤٨١،٢ كیلۆمەترەوە ئامانجەكەی بپێكێت، لەكاتێكدا هیچ سیستەمێكی هاوشێوەی ئەو ناتوانێت ئامانجەكەی لەدووری زیاتر لە ٤٠٠ كیلۆمەتر زیاترەوە بپێكێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە