شارپرێس:
زەیتۆن دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و دژە ئۆكسانی تێدایە، توێژینەوەكان دەریان خستووە زەیتون بۆ دڵ زۆرباشە ،و دەتوانێت لەنەرم بوونەوەی ئێسك و شێرپەنجە بتپارێزێت.
چەورییە تەندروستەكانی لێدەردەهێنرێت بۆ دەستكەوتنی زەیتی زەیتونو ئەمەش یەكێكە لەپێكهاتە نایابەكان لەسیستەمی پارێزیدا.
زەیتون زۆر كات دەكرێتە زەڵتە، ساندوچ كێشی ئاسایی زەیتون لەنێوان ٣ بۆ ٥ گرامدایە.
هەندێك زەیتوون پێنەگەیوەكان سەزون و كاتێك پێ دەگەن دەگۆرێن بۆ ڕەنگی ڕەش، هەندێكی دیكەیان هەر بەسەوزی دەمێنەوە.
سەرچاوە خۆراكییەكانی زەیتون لەمانە پێك دێت:
كالۆری %١١٥
ئاو ٪٨٠
پرۆتین ٠،٨گرام
كاربۆهایدرات ٦.٣ گرام
شەكر سفر
مادەی ڕیشاڵی ٣.٢
چەوری ١٠،٧
سودەكانی زەیتوون
مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە، كە بەرپرسە لە كەمكردنەوەی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و شێڕپەنجە.
تەندروستی دڵ باشتر دەكاتو بەرزی كۆریسترۆڵی خوێن و فشاری خوین یەكێكن لەمەترسییەكان بۆ نەخۆشییەكانی دڵ.
چەوری سروشتی لەزەیتوون دا یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات. دەكرێت ڕێژەی كۆریسترۆڵ ڕێكبخات.
ئێسكەكان تەندرووست دەكاتو یارمەتی دەدات ئێسكەكان بە پتەوی بمینەوە و دژی ئێسكە نەرمە دەجەنگێت.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل