شارپرێس:
زۆر كردارێكی ئاسانە تا هەناسە و دانەكانت بە پاكی و بە تەندروست بهێڵیتەوە لە یەك كاتدا، ئەوەش بەگرتنە بەری چەند هەنگاوێك.
شتنی ددانەكان:
ئەو پاشماوانەی، كە بە ددانەوە دەمێنێتەوە بەكتریا كۆدەكەنەوە و بۆنی ناخۆش دروست دەكەن.
ڕۆژانە بەلانی كەم دوو جار لە ڕۆژێكدا ددان بشۆ، بەڵام زیادڕۆی تێدا مەكە، چونكە زۆرشتنی دەبێتە هۆی كەوتنی ددانەكان.
شۆردنی دەم:
لەپاڵ هەناسەكەی پاكدا، پاكردنەوەی دەم پارێزگاری زیاتر دەداتێ دژی بەكتریا.
شتنی زمان:
زۆركات زمانیش بەكتریای لەسەر دروست دەبێت، بۆ لەناوبردنی ئەوە، بە نەرمی بە فڵچەی ددان زمانت بشۆ.
لەو خواردنانە دووربكەوەوە، كە بۆنی دەم ناخۆش دەكات: وەك سیر و پیاز، كە شتنی ددانەكانیش دوای خواردنیان هیچ سوودی نابێت.
ئەو پێكهاتەی تێیاندایە دەچێتە ناو سووری خوێن و هەناسەوە، بۆیە هەناسە دەدەیت بۆنی ناخۆشە.
واز لە جگەرە كێشان بێنە:
لەگەڵ ئەوەی شێرپەنجە تووش دەبێت، جگەرە دەتوانێت زیانی بۆ سییەكان هەبێت و دانەكان تێك بدات و هەناسەشت بۆنێكی ناخۆشی لێدێت.
لەدوای نانخواردن شیرینی خواردن واز لێبێنە و لەبری بنێشت بجوو، چونكە بەكتریاكانی نێو دەم ئارەزوی شەكرد دەكەن، ئەمەش ددانەكانت تێك دەدات و بۆنی دەم ناخۆش دەكات، لەبری ئەوە بنێشتێكی بێ شەكر بجوو.
خواردنەوی بڕێكی زۆر لە ئاو، كە نابێت دەم وشك ببێتەوە ، بۆیە دەبێت برێكی باش ئاو بخورێتەوە ڕۆژانە.
سەردانی پزیشك بكە:
ئەگەر زانیت لەدوای هەوڵێكی زۆر، بەڵام هەر بۆنی دەم ناخۆشە ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت، بۆ زانینی كێشەكە و چارەسەركردنی.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل