بێلایەن دەبن.. ئەوروپییەكان بەشدارنابن لەجەنگی نێوان روسیا و ئەمریكا

جیهان

23/09/2019‌ 736 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (غایتا رو) دەربارەی نەبوونی نیازی بەشداریكردنی هاووڵاتییە ئەوروپییەكان لە ململانێی نێوان روسیا و ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، لە كاتی هەڵگیرسانی ململانێی سەربازی نێوان روسیا و ئەمریكا، دانیشتوانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەباشی دەزانن بێلایەن بن، هەروەك رۆژنامەی سڤینسكا دەگبالادیتی سویدی نوسیویەتی، كە رۆژنامەكە پشتی بەستوە بە ئەنجامی راپرسییەكی ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەندییە دەرەكییەكان، كە  لە نێوان 53-85% ی ئەوروپییەكان بێلایەنییان هەڵبژاردووە.

بەڵام ئەوانەی پاڵپشتی راستەوخۆیان بۆ واشنتۆن دەربڕیوە رێژەیان لە نێوان 3و 19% ی دانیشتوانی 14 وڵاتی یەكێتی ئەوروپایە و 60%ی كۆی دانیشتوانی ئەو یەكێتییە بەشدارییان تێدا كردووە.

رۆژنامەكە، ئەم پێنوێنانەو بانگەشەی واشنتۆنی بە دروشمی (ئەمریكا لەسەروی هەموانەوەیە)ی پێكەوە گرێداوە، زۆربەی رۆژنامەنووسانیش هۆشداریان لەو راستییە داوە، كە زۆربەی وەڵامدەرەوەكان بە بێ پەردە رایانگەیاندووە پاڵپشتی روسیا دەكەن لە كاتی هەڵگیرسانی ململانێ لەگەڵ ئەمریكا.

لە تێچاندیدا دەربارەی ئەنجامی ئەم راپرسییە، شارەزای سەربازی لە ناوەندی لیكۆڵینەوەی سەربازی سیاسی لە پەیمانگەی مۆسكۆی حكومی بۆ پەیوەندیە نیودەوڵەتیەكان (میخایل ئەلكسندرۆڤ) دەڵێت: لەكاتی بەرپابوونی ئەو ململانێیە، ئەوروپا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگی ئەتۆمی، یەكێتی ئەوروپاش هەستی بەم مەترسییە كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فیدراڵی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، زۆر باشە خەڵكی سادە قسە لەم بارەیەوە بكەن، لەگەڵ ئەوەی میدیاكان بەو ئاراستەیەن خەڵك لە روسیا بترسێنن، لەبەر ئەوە ژمارەیەكی زۆری ئەوروپییەكان نایانەوێت ببتە گۆشتی بەردەم تۆپهاوێژەكانی ئەمریكا، ئەوان دەیانەوێت هەڵوێستێكی بێلایەنیان هەبێت.

دیارە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریكا و روسیا زیاتر بووە، بەتایبەتی لە پاش هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی خۆدەربازكردن لە رۆكێتە كورت و ناوەند مەوداكان.

راپرسییەكان، كە لەسەرەتا ئابی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە لەلایەن ناوەندەكەوە لەسەرانسەری روسیا دەربارەی بۆچونی گشتی لەو وڵاتە دەر دەخات نیوەی روسەكان لەهەڵگیرساندنی جەنگی ئەتۆمی دەترسن. 

بەگوێرەی رپرسییەكە 33%ی ئەوانەی پرسیان پێكراوە هەست بە هەندێك ڕاڕایی دەكەن لەو ململانێیە، 14% یان زۆر ڕاڕان، لەبەرانبەر 5%، كە هەست بە ترسێكی بەردەوام دەكەن، بەڵام نزیكەی نیوە 46% وتویانە ئەگەری هەلگیرساندنی جەنگ نیگەرانیان ناكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا