نوێترین راپۆرتی یونیسێف لەسەر گیانلەدەستدانی دایكان‌و منداڵانی تازە لەدایكبوو

تەندروستی

24/09/2019‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بەمنداڵ (یونیسێف)  ژنانی باشووری بیابانی گەورەی ئەفریقیا گەورەترین مەترسی مردنیان رووبەڕوو دەبێتەوە لەكاتی منداڵبووندا، بەجۆرێك رێژەكە ٥٠ ئەوەندەی ئەو وڵاتانەیە، كە داهاتیان بەرزە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە راپۆرتەكەی ڕێكخراوی یونیسێف باشووری سودان وەك خراپترین وڵات دەستنیشانكراوە بۆ دایكان لەكاتی منداڵبووندا، بەجۆرێك لە هەر ١٠٠ هەزار منداڵ ١١٥٠ دایك گیان لەدەستدەدەن.

دوای باشووری سودان وڵاتی چاد بەتێكڕای مردنی ١١٤٠ دایك لەكاتی منداڵبووندا خراپترین وڵاتە، دواتر بەپێی ریزبەندییەكە بەمجۆرەیە، سیرالیۆن ١١٢٠ ، نایجیریا ٩١٧ ، كۆماری ئەفریقای ناوەراست ٨٢٩ ، سۆماڵ ٨٢٩ ، مۆریتانیا ٧٦٦ ، غینیا بیساو ٦٦٧ ، لیبریا ٦٦١ ، ئەڤغانستان ٦٣٨ مردنی دایكان بۆ هەر ١٠٠ هەزار منداڵبوونێك .

لەناو وڵاتانی عەرەبیشدا بەرزترین ڕیژەی مردنی دایكان لەكاتی منداڵبوون لەسودان تۆماركراوە بەتێكرای ٢٩٥ گیان لەدەستدان بۆ هەر ١٠٠ هەزار لەدایكبوونێك، باشترین دۆخی دایكانیش لەجیهانی عەرەبی لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبییە، كە بۆ هەر ١٠٠ هەزار لەدایكبوونێك تەنیا ٣ دایك گیان لەدەست دەدات، هەرچی وڵاتی عێراقە ئەوە ڕێژەكە ٧٩ حاڵەتە بۆ هەر ١٠٠ هەزار لەدایكبونێك.

لەوڵاتانی ئەفریقی باشووری بیابانی گەورە لەهەر ٣٧ دایك یەكێكیان لەكاتی منداڵبووندا گیان لەدەست دەدات، لەكاتێكدا لەئەوروپا لە هەر ٦٥٠٠ دایك یەكێكیان لەكاتی منداڵبووندا گیان لەدەست دەدات.

وڵاتانی ئەفریقایی ڕیژەیەكی بەرزی مردنی منداڵانیشی تێدا تۆمار دەكرێت بەجۆرێك رێژەكە ١٠ بەرانبەری وڵاتانی دەوڵەمەندە.

رێكخراوەكە دەشڵێت لەساڵی ٢٠١٨ نزیكەی ٦،٢ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی ١٥ ساڵی مردوون، كە ٨٥% ی ئەوانە پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی ٥ ساڵی گیانیان لەدەستداوە.

لەساڵی ٢٠١٨ رۆژانە نزیكەی ٧٠٠٠ منداڵی تازە لەدایكبوو گیانی ان لەدەستداوە ، كە سێ لەسەر چواریان لەماوەی هەفتەی یەكەمی دوای لەدایكبوونیان مردوون  ، كە ئەوە ١٥ ئەوەندەی ئەو مەترسییەیەیە كە رووبەرووی منداڵانی ئەوروپا دەبێتەوە ، بەجۆرێك لە ١٩٦ منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵی تەنیا یەك منداڵ گیان لەدەست دەدات .

هەریەك لە وڵاتانی نەرویج و ئیتالیا و بیلارووس نزمترین تێكرای گیانلەدەستدانی منداڵانیان تێدا تۆمار كراوە ، كە لە ١٠٠ هەزار لەدایكبوون تەنیا دوو منداڵ گیانی لەدەستداوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە