كاتی نموونەیی خەوتن‌و هەستانی منداڵان چی كاتێكە؟

تەندروستی

25/09/2019‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەك و هۆكارەكانی كاتبەسەربردن، ئێستا منداڵان شەوان درەنگتر دەخەون.

بەڵام ئەم خووە زیانی بۆ تەندروستی جەستەیی و هۆشەكی منداڵان هەیە، بەتایبەت لەگەڵ هاتنەوەی كاتی قوتابخانەكان منداڵان ناچار دەبن كاتێكی زووتر لەخەو هەستن بۆ ئەوەی بەفریای كاتی خوێندنەكەیان بكەون.

بۆ پاراستنی منداڵەكانیان‌و بەهێزكردنی توانا زانینەكییەكانیان لە وانەكاندا، دایكان و باوكان پێویستە پابەندی ئەو كاتانە بن، كە شارەزایان بۆ خەوتن و هەستانی منداڵان دیاریان كردووە.

بەگوێرەی تەمەن، كاتی نموونەیی خەوتن و هەستانی منداڵان دەگۆرێت، هەموو قۆناغێكی تەمەن داوكاری جەستەیی جیاوازتری لە قۆناغەكانی تری تەمەن هەیە.

بۆ نموونە  ئەگەر منداڵەكە تەمەنی ٥ ساڵ بوو، ئەگەر پێویست بوو كاتژمێر ٦:١٥ بەیانی هەستێت لەخەو، ئەوە دەبێت كاتژمێر ٧:٠٠ی شەو بخەوێت، لەكاتێكدا ئەگەر منداڵەكە تەمەنی ١٠ ساڵ بوو ئەوە دەبێت ٨:١٥ بخەوێت و بەیانیش هەمان كات لەخەو هەستێت.

منداڵی شیرەخۆرەی ٤ بۆ ١٢ مانگ دەبێت ١٢ بۆ ١٦ كاتژمێر بخەوێت، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان یەك ساڵ و دوو ساڵە دەبێت ١١ بۆ ١٤ كاتژمێر بخەون، ئەوانەشی تەمەنیان ٣ بۆ ٥ ساڵە دەبێت ١٠ بۆ ١٣ كاتژمێر بخەون، ئەوانەشی تەمەنیان ٦ بۆ ١٢ ساڵە دەبێت شەوانە ٩ بۆ ١٢ كاتژمێر بخەون.

هەرچی هەرزەكارانن، ئەوە شەوانە لەنێوان ٨ بۆ ١٠ كاتژمێر خەوتنیان پێویستە.

ئەم خشتەیەی خوارەوە، كە پێگەی پزیشكی میدیكاڵ ئەلارت دایناوە ، كاتژمێرە نموونەییەكانی خەوتن بەپێی قۆناغەكانی تەمەن دیاری دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی