ئەو خواردنانەی وا دەكەن زیاتر بژیت‌و تەندروستیت باش بكەن

تەندروستی

25/09/2019‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كاتێكدا كەسمان بۆ هەمیشە ناژین، بەڵام دەتوانین هەندێك ساڵ بخەینە سەر ژیانمان ئەویش لەڕێگەی تەركیزكردنە سەر ئەو خواردنانەی، كە دەیانخۆین. 

ئەو خواردنانەش لەمانەدا خۆیان دەبینەوە:
سەوزەو میوە رەنگاوڕەنگەكان
تۆێژینەوە دەریدەخات ئەوانەی سەوزەو میوەی زۆر دەخۆن زیاتر دەژین وەك لەوانەی دیكە، بەهۆی ئەو مادە خۆراكییانەی، كە تێیاندایە. 

لەكاتێكدا هەموو میوە و سەوزەكان باشن بۆت ، بەتایبەت میوە ڕەنگاوڕەنگەكان سودێكی زۆریان هەیە، كە ڕەنگەكەیان لە شێرپەنجە دەتپارێزێن.

سیستەمێكی پارێزی خۆراكی بەكاربهێنە، كە دەوڵەمەند بێت بە سەوزە و میوەكان.

قاوەی تاڵ
قاوەی تاڵ دەتوانێت ژیانی زیاتر پێببەخشێت، دەنكی قاوە بری دژە ئۆكسانی زۆریان تێدایە وەك توێژینەوەكان دەریانخستووە دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەكان لەسەر دڵ نەهێڵێت.

دەكرێت لەبەر ئەمە بێت جێنیی لویس كامنێت توانیوییەتی ١٢٢ ساڵ و ١٦٤ رۆژ بژی، كە بە پیرترین مرۆڤ مەزەندە دەكرێت، كە تائێستا ژیابێت. 

بە درێژایی ژیانی قاوەی خواردووە، ئەوە بخەرە مێشكتەوە كە خواردنی یەك لەتی بچووك لە ڕۆژێكدا بەسە باشتركردنی تەندروستی.

ماسی چەور
خەڵكەكانی وڵاتی ژاپۆن پێشبینی ژیانی زیاتریان هەیە لەژیاندا، ئەویش دەكرێت بۆ ئەو سیستەمی خۆراكە كلتورییەكان بگەڕێتەوە، كە پڕێتی لە خواردنی ماسی. نەك خواردنی ماسی تەنیا لە زۆرێك لە كێشەكانی تەندروستی دەتپارێزێت، كە پەیوەندیان بە گۆشتی سوورەوە هەیە، بەڵام ماسی چەور وەك سەلەمۆن سوودێكی زۆری هەیە. 

سەرچاوەیەكی زۆری ڤیتامین A و D كە گرنگن بۆ سیستەمی بەرگری لەش و بە ئۆمێگا ٣ دەوڵەمەندن، كە مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.

چای سەوز
یەكێك لە پێكهاتەكانی سیستەمی پارێزی ژاپۆنییەكان چای سەوزە، كە سوودی بۆ دەمارەكانی دڵ هەیە و پەستانی خوێن ڕێك دەخات و سیستەمی پارێزەر بەهێز دەكات و كۆریسترۆڵ كەم دەكاتەوە.

سیر
بەڵگەی زیاتر و زیاتر لەسەر ئەو پێكهاتانەی هەن لە سیردا هەنكە دژی شێرپەنجە دەجەنگن، سیر هەروەها پێكهاتەیەكی بەرگری تێدایە ئەو مادانە تێكدەشكێنێت، كە دەبنە هۆی شێرپەنجە، بەپێی توێژینەویەك ئەوانەی سیر دەخۆن بە ڕێژەی نیوە تووشی مەترسی شێرپەنجەی گەدە دەبنەوە لەوانی، كە كەم یاخود هیچ بەكاری ناهێنن.

ناوكی قاوە
 لە لێكۆڵینەویەكدا لە زانكۆی سكرانتۆن كراوە دۆزراوەتەوە، كە مادەی فلاڤۆنۆید لە قاوەدا هەیە ڕێگەری لە نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت. 

دكتۆر جۆو ڤینسۆن خاوەنی لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: دژە ئۆكسان سیستەمێكی بەرگری لەشە، كە دژی تیشكە ژەهراویەكان دەجەنگێت، مادەی دژە ئۆكسان لە قاوەدا لە نەخۆشییە درێژخانەكانی وەك شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵدەی دڵ دەتپارێزێت. 

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە