شارپرێس:
به‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه، ده‌رباره‌ی بژارده‌كانی ترامپ له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌هۆی تۆمه‌تباركردن و به‌رپرسیارێتی له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتیی ئارامكۆ.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووە، پێش ده رۆژ چاوه‌ڕوان ده‌كرا رووداوی گرنگ له خولی 74ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه له 24 تاكو 30 سێپته‌مبه‌ر ده‌به‌سترێت بریتی بێت له كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێران. به‌ڵام واشنتۆن و تاران لێدوانی ئه‌وه‌یان داوه له‌پاش هێرشه‌كانی سه‌ر ئارامكۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌و دیداره ناكرێت.
هێرشكردنه‌كه‌ى سەر ئارامکۆ بووه مایه‌ی گه‌ڕێكی نوێ له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، خودی ترامپ زیاتر به ئاگاییه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتی كرد‌و وتی" چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه بۆ كاریگه‌ری دروست كردن له‌سه‌ر ئێران، ته‌نها جه‌نگ نه‌بێت".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه، هه‌ڵوێستی ئێستای ترامپ دژیه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی ساڵی 2017، ئه‌وكات و دوای كه‌متر له 3 مانگ له هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها دوو رۆژ چاوه‌ڕوان بوو له فه‌رمانكردن به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر سوریا به‌هۆی گومانی ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیاویه‌وه له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه.
پێده‌چێ ترامپ به وردیه‌وه هه‌ڵس و كه‌وت بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانى وڵاتەکەیدا هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابوری جیهان ده‌بێت، له نێویاندا ئابوری ئه‌مریكا .
سەرۆکى ئەمریکا بڕواشی به‌وه هه‌یه له‌م دۆخه‌دا شانشینی سعودیه به‌شدارێكی چالاكه له گه‌مه‌كه‌دا.
له‌سه‌ر ترامپ پێویسته مكوڕ نه‌بێت له‌سه‌ر سیناریۆی هێز، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشبینی نه‌كردنه‌وه‌یه بۆ لێكه‌وته‌كان، بۆیه به‌باشی ده‌زانێ له رووی ئابوریه‌وه تاران بخنكێنێ، له میانی سه‌پاندنی جۆره‌ها سزاوه و كه‌نارگیركردنی له رووی سیاسیه‌وه، و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵی دژی وڵاته‌كه.
RT.Arabic
حلمی ره‌سول ره‌زا