رۆژهـەڵاتـی نـاوەڕاسـت لـەسـەر كـەنـاری شـەڕێـكـی گـەورەدایـە

کوردستان

29/09/2019‌ 2019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەوەی سەرەوە ناونیشانی راپۆرتێكە،‌ لە گۆڤاری (ئیزفستیا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی فشاری لۆبی یەهودی لە ئەمریكا و هەندانی هاندانی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لە دژی ئێران، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ تاران و دوورخستنەوەی مۆسكۆ لەو رێككەوتنە.

بەپێی راپۆرتەكە دۆخەكە بە شێوەیەكی ڕاڕا دەربارەی ئێران پەرەدەسێنێ، لەسەرتادا بڕوا وابوو رۆیشتنی جۆن بۆڵتۆن ی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، كە هەڵوێستی توندی بەرانبەر تاران هەبوو، هەلێكی باش دەدات بۆ چارەسەر كردنی كێشەی سوریا و پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران. 

لەگەڵ ئەوەدا، خاوبوونەوەكە رووی نەدا و لە ناوەڕاستی سیپتەمبەردا تاران وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكای توڕە كرد، چونكە لەدیدی ئەوانەوە بەرپرس بووە لە هێرشەكانی سەر سعودییە.

لێرەشەوە، لۆبی یەهودی لە ئێستادا هەوڵێكی زۆر دەدەن بۆ لاواز كردنی تاران، ئەوەش بە ناچاركردنی ترامپ بۆ ئەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات و تەنیا هەڕەشەی لێنەكات.

لەبارەی تاوانباركردنی ئێران لە هێرشەكانی سەر سعودییە، ئەوروپیەكان ئیتنیمای خۆیان بۆ ئەمریكا و رێككەوتنێكی نوێ دەربڕیوە، بەڵام بەبێ بەشداریكردنی چین و روسیا.

بەڵام شارەزایان بۆچوونیان وایە، چارەسەر كردنی كێشەی تاران بەبێ بەشداری كردنی مۆسكۆ ئاستەم دەبێت، بەوەی تاران پێش چوار ساڵ رەزامەند بوو بە واژووكردن لە رێككەوتنی ئەتۆمی بەهۆی هەردوو وڵاتی چین و روسیاوە وەك دوو زلهێزی زامنی نێو رێككەوتنەكە. 

هەروەها پێدەچێت ئەمریكییەكان گرێبەستێكی نوێیان خستبێتە بەردەم تاران و لە بەرژەوەندیشیاندا بێت، بەڵام بەبێ بەشداركردنی روسیا، كەچی وا پێدەچێ ئێرانییەكان لەسەر ئەمە رەزامەند نەبن، بەوەی خۆیان روو بەروو لە بەرانبەر ئەمریكادا دەبیننەوە، ئەمەش ئەمەش پڕە لە لێكەوتەو قورسیشە پێشبینی بكرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا