نرخى دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

کوردستان

29/09/2019‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ئەمرۆش بەجێگیرى ماوەتەوەو هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقیە.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە جێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی  بە 133 هەزارو 700 دیناری عێراقی‌ مامەڵەى پێوەکراوەو 100 پاوەنیش بەرانبەر 148 هەزارو 400 دیناری عێراقی بووە.

هەروەها تمەنی ئێرانی بەرانبەر دیناری عێراقی 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.
س.هـ