ناوی بۆفۆن بە ژمارەیەكی قورسەوە دەچێتە مێژوو

وەرزش

30/09/2019‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جیانلۆیجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی ئیستالی ژمارەی پێوانەیی پاولۆ ماڵدینی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی شكاند.

بۆفۆن دوای بەشداری لەیاری یۆڤانتۆس‌و سپال لەخولی ئیتالی ، ئەو ژمارە پێوانەییەی شكاندو ناوی چووە مێژووەوە.

بەپێی تۆڕی "سكواكا"ی ئاماری بۆفۆنی 41 ساڵ ژمارەی بەشدارییەكانی لەخولی ئیتالی گەیاندووەتە 903 یاری لەگەڵ یانەكەی.

بەشداری یەكەم جاری بۆفۆن بۆ ساڵی 1995 دەگەڕێتەوە، كە چەندین نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بردووەتەوە.

هـ ـ ح