بنچینەو مێژووی دەرزیئاژنین بۆكەی دەگەڕێتەوەو سوودەكانی چین؟

تەندروستی

30/09/2019‌ 909 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەرزی ئاژنین ڕێگەیەكە، كە پەیوەندی بە چەقاندنی دەرزیەوە هەیە بۆ ناو پێست. 

ئەو جۆرە چارەسەر كەلتوورییەو بەنەڕەتدا سەرهەڵدانی بۆ چین كۆن دەگەڕێتەوە، كە لە سەدەی ٦ دا بڵاوبووەتەوە. 

پاش ئەمە بە كۆریاو ڤێتنام، تایوان و ژاپۆندا بڵاوبووەتەوە، كە یەكێكە لە كۆنترین ڕێگەكانی چارەسەر لە جیهاندا بۆ زۆر نەخۆشی.

لەئێستادا لە زۆرێك وڵاتانی جیاوازو جۆراوجۆر ئەم ڕێگەیە بەكاردەهێنن، لەگەڵ ئەوەی چەندین جۆری جیاواز لە دەرزیئاژنینی چینی دەركەوتن، بەڵام هەموویان ئامەنجەكەیان یەك شتە، ئەویش بۆ لەناوبردنی نەخۆشە درێژخایەنەكان و چارەسەركردنە بەبێ تووشبوون بە ئازاری زۆر.

دەرزی ئاژنین ڕێژەیەكی زۆر نەخۆشی چارەسەر دەكات:
دەرزی ئاژنینی چینی سەلمێنراوە، كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی تەندروستی هەیە، وەك سەرئێشە، ئازاری پشت، ئازاری ئەژنۆ، خەمۆكی و سترێس و قەلەقی، وبرین.، كە دەكرێت سوودی بۆ كێشەكانی دەمارەكانی دڵ هەبێت وەك ئازاری سنگ، هەروەها سوودی لە چارەسەری كاركەوتنی گورچیلەش هەیە.

دەرزی ژاپۆنی زۆر باشتر و بچووكترە لە دەرزی چینی
زۆركەس لەكاتی بینینی ئەو دەرزییە درێژەدا دەكرێت هەست بە نائارامی بكەن كاتێك ئەمە دەبین، كە دەرزی ئاژنینی ژاپۆنی زۆر بچووكتر و تەنكترە لە دەرزی چینی. 

لەگەڵ دەرزییەكەدا توڵێكی ئاسنین، یاخود پلاستیكی دەكەرێتە پێستەكەوە بۆ ئەوەی لەسەرخۆتر ئەنجامبدرێت‌و نەخۆشەكان زیاتر سوود لەدەرزی ژاپۆنی دەبین بەهۆی چارەسەرە هەمەجۆرو بەربڵاوەكانییەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
سەرچاوە: .kotanacupuncture.com