ئاشكراكردنی نهێنی.. ملیۆنان دۆلاری سەدام حوسێن لەگیرفانی جاك شیراك دایە

عیراق

30/09/2019‌ 4012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كاتێكدا سەدان فەرەنسی لە رێورەسمی ماڵئاوایی كردنن لە سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا (جاك شیراك)، كە لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا نهێنییەكی ئاشكراكرد.

سێر ریچارد دیرلۆف سەرۆكی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا، جاك شیراكی تۆمەتبار كرد بە وەرگرتنی بەرتیلی زۆر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەلایەن سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری عێراقەوە.

دیرلۆف باسی ئەوەی كردووە نزیكەی 6.1 ملیۆن دۆلار لەلایەن سەدام حوسێنەوە دراوە بە سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا بۆ ئەوەی بەرهەڵستكاری بكات لە داگیركردنی عێراق، ئەوكات هەواڵگری بەریتانیا زانیاری ئەوەی هەبوو، كە شیراك لە ماوەی فەرمانرەوایەتی فەرەنسادا لە نێوان 1995 و 2007 لەرێگەی نێوەندگیرەكانەوە پارەی زۆری لە سەدام وەرگتووە بۆ هەردوو هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەی لە ساڵانی 1995 و 2002.

هاورێی دوو قۆڵی
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە پەیوەندییەكی هاورێییەتی توندوتۆڵ و دوو قۆڵی لە نێوان ئەو دوو سەرۆكەدا هەبووە و هێمای بۆ ئەوە كردووە بەرهەڵستكاری شیراك بۆ داگیركردنی عێراق بەهۆكی پاڵنەری ئەخلاقی، یان سیاسییەوە نەبووە، بەڵكو ترس بووە لەئابڕووچوونی وەگرتنی بەرتیل لەلایەن رژێمی عێراقەوە.

لە بەرانبەردا، وتەبێژی باڵیۆزی پاریس لە لەندەن (ئۆریلی پۆنال) وەڵامی ئەو تۆمەتانەی داوەتەوە و لە لێدوانێكدا وتی: مێژوو ئەوە دەردەخات شیراك بڕیارێكی تەندروستی داوە.

شیراك بەرهەڵستكاری كرد لەداگیركرنی عێراق لە ساڵی 2003 دا و مافی ڤیتۆی بەكارهێنا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دژی پرۆژە بڕیاری دەستێوەردانی سەربازی دژی عێراق.

سەرچاوە: العربیە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا