شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، دابه‌زاندنی كێشی مرۆڤ له‌دوای ده‌ستنیشانكردنی توشبوونی به نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری دووه‌م، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كامبریج، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستنیشانده‌كرێن وه‌ك توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م، ته‌نیا به دابه‌زاندنی 10%ی كێشی له‌شیان یاخود زیاتر له پێنج ساڵی یه‌كه‌می توشبونیاندا، زۆرترین چانسی چاكبوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌و نه‌خۆشییه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی به‌رچاوه بۆ تووشبون به‌نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری دووه‌م، به‌شێوه‌یه‌ك كه 400 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌پاڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، كه‌سی توشبوو به‌جۆری دووه‌می شه‌كره په‌یڕه‌وی له‌سیستمێكی خۆراكیی ته‌ندروست بكات به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆژانه ته‌نیا 700 كالۆری له‌خۆراكه‌كانیدا بوونی هه‌بێت بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته، ده‌توانێت كاریگه‌ریی به‌رچاوی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت.
ڕ. ج