وادەی گەڕانەوەی میسی ئاشكرادەكرێت

وەرزش

01/10/2019‌ 544 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی وادەی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشكراكرد، كە ماوەی رابردوو پێكانی هەبوو.

بەپێی رۆژنامەكە میسی بۆ یارییەكەی بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەرۆژی چوار شەممەی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، كە میسی ئێستا لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی بەرشەلۆنەی كردووە.

میسی لەیاری بەرشەلۆنەو ڤیاریاڵ تووشی پێكان بوو، كە ئەوكات تازە لەپێكان گەڕابووەوە، كە ماوەیەكیش لەیاریگاكان بەو هۆیەوە دوركەوتەوە.

میسی تائێستا لەپێنج هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانی یاری نەكردووەو بەو هۆیەشەوە تائێستا ئاستی وەك پێویست نەبووە.

هـ ـ ح