شیری شۆفان چییەو سوود و بەكارهێنانەكانی چۆنە؟

تەندروستی

02/10/2019‌ 1039 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیری شۆفان چییە؟ كە دەكرێت ئەو پرسیارەت لا دروست بێت. 

لەڕاستیدا جێگرەوەیەكی ناسراوی شیری مانگایە، كە لە شۆفان و بڕێك ئاو و هەندێك پێكهاتەی تر دروست دەكرێت. 

ڕەنگە كرێمییەكەی وایكردووە، كە لای خەلك پەسەندتر بێت ، لەپاڵ پێكهاتەی مادەخۆراكیەكان تێیدا سەرنجی كریاران ڕادەكێشێت.

شیری شۆفان دەكرێت هەڵبژاردەیەكی باش بێت بۆ كەسێك، كە پارێزیەكی چری هەیە، یاخود كەسێك كە هەستیار بێت بە بەرهەمە شیرەمەنییەكان.

بەراورد جۆرەكانی دیكەی شیر، كە لە ڕووەك دروست دەكرێن، وەك بادەم یاخود شیری برنج، شیری شۆفان ئاسایی پرۆتین و ڕیشاڵی زۆرتری تێدایە.

هەروەها بڕی كاربۆهایدرات و كالۆریشی زیاتر تێدایە، بە بەراورد بە شیری ڕووەكییەكانی دیكە، ئاسایی نزیكەی ١٠٠ گرام كالۆری تێدایە بەپشبەستن بە براندەكەی.

پسۆر لە بواری خواردن و پارێزیدا ئێدنگەر ئاگاداری و هۆشداری دەدات، كە هەنێكی جۆراوجۆر هەیە لە بازارەكاندا شەكریان تێدایە، بەتایبەت ئەوانەی تامیان بۆ زیادكراوە. 

هەروەها هەندێكی دیكە لە شیری شۆفان برێكی كەم ڕۆن و مەوادی پارێزەر (حافیزەیان) تێكراوە. بەدوای ئەوانەدا بگەڕێن، كە نووسراوە بێ شكەرە و پێكهاتەی زۆر سادەی تێدایە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل