ئاوسانی سك دوای ژەمە خۆراكەكان نیشانەی نەخۆشییەكی كوشندەیە

تەندروستی

03/10/2019‌ 6027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی خەڵكی دوای خواردنی ژەمە خۆراكێك هەست بە ئاوسانی سك دەكەن، ئەمەش بە هۆی زۆری غازاتی ناو سكەوەیە.

ئاوسانی سك چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە، هەندێك جار بە هۆی زۆر خواردنەوەیە، یاخود كەسەكە نەخۆشی قۆڵۆنی هەیە، بەڵام ئەگەر ئاوسانەكە بەردەوام بوو بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەوە نیشانەی نەخۆشییەكی كوشندەیە، كە شێرپەنجەی گەدەیە.

سارا جارفیس، هەڵساوە بەم توێژینەوەیە دەڵێت: دەبێت كەسەكە چاودێری ئاوسانەكەی بكات ماوە ماوە ڕوویدا ئەوە مەترسی نییە و دۆخێكی ئاساییە، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەكی بەردەوام ڕوویدا، ئەوە مەترسی شێرپەنجەی گەدەی هەیە و پێویستە بە زوترین كات سەردانی دكتۆر بكات بە مەبەستی پشكنین بۆ ئەو حاڵەتە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ