بۆچی بەردەوامی لەپارێزی بەڵام هەر كێشت زیاد دەكات؟

تەندروستی

03/10/2019‌ 1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی بەردەوامی لەپارێزی‌و كەمكردنەوەی خواردن، بەڵام هەمیشە كێشت زیاد دەكات، كە ئەوە بووەتە جێگەی پرسیارت.

پسپۆر لەبواری قەلەوی و كیشدا ماركیۆ گرێبیلەر دەڵێت: رەنگە ئەمە هەڵەی تۆ نەبێت، چونكە جەستە دەجەنگێت بۆ ئەوەی كێشی وەك جارانی پێش پارێزی لێبێتەوە، بەڵام خەم مەخۆ دەكرێت تۆ لەجەنگەكەدا سەركەوتووبیت.

پسپۆڕان پێیان وایە كە ٪٨٠ بۆ ٪٩٥ ی ئەو كەسانەی پارێزی دەكەن ئەو كێشەی لەدەستیان داوە جارێكی دیكە كێشیان زیاد دەبێتەوە، بەڵام بۆچی ؟

دكتۆر گرێبلەر دەشڵێت ئەو كێشەی، كە هەتە سەرەتا پرۆگرام كراوە، كە دەبێت ئەوە بێت. ئەمیش بەهۆی هەندێك شتەوەیە ئەوانەش:
بۆماوەیی
هۆرمۆنەكان
هەڵسوكەوت
ژینگە

ئەو خاڵەی، كە كێشت بۆی دروست كراوە لەگەڵ تواناو چوستی جەستە هەردووكیان لە یەك كۆمەڵەن، چوستی جەستە وزە دەسوتێنیت بۆ ئەوەی ڕێژەی هاوسەنگی خاڵی سەرەتای كێش ڕاگرێت، ئەگەر ئەو خاڵە تەندروستیش نەبێت.

بەئاگابە لەوەی كێش دابەزینێكی خێرا ناتوانێت ببێتە خاڵی بنچینەی كێشت، جەستە زۆر كارایە، دەتوانیت كێش دابەزێنیت بۆ ماویەك، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا جەستە پێویستی بەكالۆری كەمترهەیە بۆ كاركردن.

ئەمەش مانای وایە لەناكاو كێش دابەزین دەوەستێت، ئەگەرنا دەبێت كەمتر بخۆیت لەو پارێزییەی، كە بۆت دانراوە.

جەستە دەیەوێت بمێنێتەوە. بۆیە كاتێك كالۆری كەم دەبێتەوە، جەستە هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی برسی نەبێت، لەوانەش:
هۆرمۆنی برسیبوون:
ڕێژەی هۆرمۆنی لێپتین (كە وادەكات هەست بكەی چەند تێریت) دادەبەزێت، لەهەمانكادا هۆرمۆنی گریلینی برسیبوون زیاد دەكات و هەست بە برسێتی دەكەیت ، تەنانەت دوای خواردنی ژەمێكی ئاسایی.

كاریگەری ئەمانە بۆماویەكی درێژ دەمێنەوە.

چۆن بەبێ ئەوەی كێشمان زیاد بێتەوە بیسوتێنین؟

بزانە چ شتێك تەندروستە چی تەنردوست نییە.

كۆنترۆڵی خۆت بكە ، ئەگەر خواردنی تەندروستیش بخۆیت.

لە خوۆراكە بێ كالۆریەكان دووركەوەرەوە، بەڵام جارجارە گرنگی بە خۆت بدە.

لەناو پارێزی مەكە، بەڵكو وردە وردە بیكە بە خویەك لە ژیاندا.

مەشقكردنیش یەكێكە لە ڕێگەكان بۆ ڕێگە كردن لە زیادبوونەوەی كێش. دەبێت لەپاڵ پارێزیشدا مەشق و ڕاهێنان بكرێت.

سترێس و قەلەقی: 
یەكێكن لەو هۆكارانەی وادەكەن مرۆڤ زیاتر بخوات، هەروەها ڕێژەی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ زیاد دەبێت، ئەمەش وادەكات ئەنسۆلین زۆر بێت و ڕێژەی شەكر كەم بكاتەوە.

خەوتن:
كەم خەویش كۆرتیزۆڵ بەرزەكادەوە بەهەمان شێوە، ٧ بۆ ٨ كاتژمێر خەو یارمەتی لابردنی سترێس و ڕاڕایی دەدات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل