بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

عیراق

03/10/2019‌ 9963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی بەغداو پارێزگاكانی دیكەی عیراق كاریگەری لەسەر ناردنی مووچە نابێت.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، "خۆپیشاندانەكانی عیراق هیچ مەترسییەكی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نییەو كاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ناكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بەردەوام پارەی پێوستیان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هەیە، مانگانە وەزارەتی دارایی عیراق، لە 15 بۆ 21ی مانگ فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەنێرن، ئێمەش پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم".

ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و بەشێك لە شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خواری عێراق بەڕێوەدەچێت و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا 27 کەس کوژراون و زیاتر لە هه‌زار کەسیش برینداربوون.
ه.م