یارییە ڤیدیۆییەكان مەترسین بۆ تەندروستی دڵی منداڵان

تەندروستی

05/10/2019‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی رەنگە یارییە ڤیدیۆییەكان كێشەی تەندروستی بۆ دڵی هەندێك لەمنداڵان دروست بكات .

بەگوێرەی رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی، لێكۆڵەرانی زانكۆی سیدنی سێ حاڵەتی نوێیان ئاشكراكردووە، كە هەندێك منداڵی بچووك بەهۆی كردنی یارییە ڤیدیۆییەكانەوە تووشی هاتوون .

حاڵەتەكانیش بەجۆرێك بووە، كە منداڵێكی ١٠ ساڵی، دوای بردنەوەی لەیەكێك لەیارییە جەنگییە ڤیدیۆییەكان راستەوخۆ  لەهۆشخۆی چووە، هەرچەندە دواتر بەهۆش هاتووەتەوە، بەڵام دواتر لە قوتابخانە تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە .

هەروەها هەرزەكارێكی تەمەن ١٥ ساڵ نەشتەرگەری دڵی بۆ كرا، ئەویش دوای ئەوەی خەریك بوو لەیارییەكی ڤیدیۆییدا بیباتەوە تووشی بوورانەوەو لەهۆشچوون هاتووە، پزیشكەكانیش حاڵەتەكەیان بەوە لێكداوەتەوە، كە لێدانەكانی دڵی بەشیوەیەكی ڕێكوپێك نەبووە .

لێكۆڵەرەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە كردنی یارییە ڤیدیۆییەكان بەشێوەیەكی زۆر گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە، بەتایبەتی گرفتەكانی پەیوەست بە دڵ .

دكتۆر رۆناڵد كانتەر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ لەنەخۆشخانەی منداڵانی نیكۆلای لەمیامی دەڵێت: هەر شتێك ببیتە هۆی زیاد دەردانی لەناكاوی ئەدرینالین، رەنگە تەندروستی دڵ تووشی گرفت بكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی