ئەردۆغان رێگە بەكەشتییە ئەمریكییەكان نادات لەدەریای رەشدا بسوڕێنەوە

جیهان

06/10/2019‌ 1557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، راپۆرتێك لە گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی بەربەست دروستكردنی توركیا لە بەردەوام هەوڵە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ گەرم كردنی هەڵوێست لە دەریای ڕەش.

بەپێی راپۆرتەكە، كارەكانی روسیا لە دەریای رەش بووەتە هۆی نیگەران كردنی وڵاتانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ. 

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ یەكێك لە رۆژنامە ئۆكرانییەكان، فەرماندەی پێشووی هێزە زەمینییەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا (بن هۆدجز) گلەیی ئەوەی كردووە روسیا رێگە بە راهێنانەكانی ناتۆ لەو شوێنە نادات. 

جەنراڵە ئەمریكییەكە لەوەش توڕە بووە، كاتێ ئەو هاوپەیمانییە مانۆڕەكان رادەگەیەنێت، روسیا یەكسەر دەرگاكان بۆ هەندێك ناوچەی دیایكراو دادەخات.

بەگوێرەی قسەی ناوبراو، هاوپەیمانییەكە پێویستی بە فراوانكردنی هەبوونی سەربازی خۆی هەیە لە دەریای رەش بۆ زامنكردنی ئازادی كەشتیوانی و پاراستنی وڵاتانی ناتۆ و دەمكوتكردنی هەر هێرشێكی دوژمنكارانەی روسیا.

لەو رووەوە، بەرێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوە دۆخی ستراتیژی (ئیفان كونوفالوف) وتی: ناتۆ ناتوانی داوای ئەوە بكات، لەمەش زیاتر روسیا هیچ شوێنێكی دانەخستووە، بەڵكو ئەوە كۆتایی كارەكانی ناتۆیە.

خودی رێككەوتنی (مۆنترۆ)، لە رووی بنەماوە، بووەتە هۆی نیگەرانی ئەمریكییەكان، پاشان ئەوەی بەربەست لەبەردەم هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا لە دەریای رەش دروست دەكات، روسیا نییە، بەڵكو یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ئەوان لە پراكیتكی ژێر خانی دەریای خۆیان لە ئۆچاكوفو بنیاد ناوە لەسەر زەمینی ئۆكرانیا، بە كرداریش كەشتیگەلی بچووك دەتوانن لەوێ لەنگەر بگرن، بە تێپەڕبوونی كات، دەتوانرێت هی تریش بڵاوەی پێ بكرێت، بەڵام ئەمە چۆن دەكرێت، ئەگەر بێت و نەتوانرێ ژمارەیەك زۆر لە كەشتییەكان لە رێگەی گەروەكانەوە هاتوچۆ بكەن؟ ئەمە هەڵوێستێكی زۆر سەیرە؟ ئەوان هەموو توانایەكیان هەیە بۆ بڵاوبوونەوە لە ئۆكرانیا، بەڵام توركەكان ئەم جۆرە هەلانەیان پێ نادەن. 

توركەكان بە دەقێكی یاسای نێو دەوڵەتی بەربەستیان بۆ دروست دەكەن، ئەمەش زیاتر بووەتە هۆی بێزاكردنی ئەمریكییەكان، سەرەڕای ئەوەش، هەستێك هەیە بەوەی ئەمریكییەكان حەز دەكەن پەیماننامەكان هەڵوەشێننەوە و بگەن بە رێككەوتنێك، بەڵام هەڵوەشانەوەی زۆر قورسە، چونكە پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ توركیا بەبێ ئەمەش زۆر قورس و ئالۆز بووە، كە پێدەچێت توركەكان وای ببینن، هەر هەنگاوێكی ئەمریكی بەرەو راست یان چەپ، بریتییە لە ئیستفزاز كردن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا