سوریا كیڵگەو گۆڕەپانی تاقیكردنەوەی ڕاگەیاندنی چەكی روسییە

جیهان

06/10/2019‌ 998 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە ناونیشانی (سوریا كیڵگەو گۆڕەپانی تاقیكردنەوەی ڕاگەیاندنی چەكی روسییە)، راپۆرتێك لە گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی قسەكردن لە تاقیكردنەوەی كۆسیستەمی (ئێس-500) لە سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، شرۆڤەكارە رۆژئاواییەكان گفتوگۆدەكەن سەبارەت بە هەواڵی تاقیكردنەوە سەركەوتووەكانی نوێترن سیستەمی رۆكێتی روسی لە جۆری ئێس-500، ی دژە فرۆكە. 

جێگای ئاماژەیە ئەوەی میدیا روسییەكان بڵاویانكردووەتەوە رێگە نادات بگەیتە دەرەنجامێكی باوەڕپێكراو دەربارەی هەر رەگەزێك لە سیستەمی نوێی دژە فرۆكە، كە لە سوریا تاقیكرابێتەوە، یان ئایا لەرووی بنەماوە ئەنجام دراوە؟ بەڵام بابەتە هەر چۆنێك بێت، پلان بۆ دەست پێكردنی بەرهەم هێنانی ئێس-500 كراوە لە ساڵی 2020.

تا ئێستا، ئەوەی زانراوە ئەوەیە، وەزارەتی بەرگری كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-400 لە بنكەی حەمیمیم و تەرتوس جێگركردووە، ئێستاش دەڵێن، ئێس-500 بە سەركەوتویی تاقیكراوەتەوە، لە هیچ شوێنێك نا، بەڵكو لە سوریا، هەواڵگری رۆژئاواو ئیسرائیل ئەمەیان نەزانیوە، واتە كۆسیستەكانی ئاشكرا كردن گواستنەوەی ئەم كۆسیستەمەیان بۆ سوریا تۆمار نەكردووە، تێبینی بڵاوەپێكردنیشیان نەكردووە. 

سەرەرای ئەوەش چەكی ئاسمانی ئیسرائیل لە دۆری ئێف-35 تێبینی پێكردنی راداری ئێ-500 یان نەكردووە، وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاند: شوێنەكانی ئەو كۆسیستەمە بە كەل و پەلی چاودێری كردنی رۆژئاوا نادۆزرێتەوە، بەمەش زانیاریەكان دەربارەی تاقیكردنەوەی ئەم كۆسیستەمە رەت دەكرێتەوە.

پێدەچێت لە سوریا تەنیا بە تاقیكردنەوەی یەكەكانی رادار و زاڵ بوون بەبێ هەڵدانی رۆكێت ئەنجام درا بێت، چونكە رۆكێتەكان بە دڵنیاییەوە ئامێرەكانی چاودێری ئیسرائیلی و رۆژئاواوە تێبینی دەكرێن. بەڵام، ئەگەری ئەوە هەیە وەزارەتی بەرگری بە هیچ شێوەیەك ئەم تاقیكردنەوانەیان هەڵنەسەنگاندبێ.

بە هەر حال، شەپۆلەكە جوڵاوەو بووەتە جێگای گومان بۆ تواناكانی هەواڵگری رۆژئاواو ئیسرائیل، لەوانەش گرنگتر، ئێس-500 بوە جێگای بانگەشەیەكی نمونەیی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا