شارپرێس:
توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداریان ئاشكراكردووه كه له‌ئه‌نجامی جگه‌ره‌كێشانی به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی مایۆكلینیك له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، 40 ساڵ جگه‌ره‌كێشان به‌به‌رده‌وامیی زنجیره‌یه‌ك نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ مرۆڤ ده‌هێنێت دیارترینیان (شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، قورسی له‌هه‌ناسه‌دان، كه‌مبونه‌وه‌ی وزه، كێشه‌ی ڕه‌بۆ و هه‌وكردنی سییه‌كان).
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامیی و ساڵانێكی زۆر جگه‌ره ده‌كێشن، چوار جار زیاتر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی توشبووندان به جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێش نین.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، جگه‌ره كێشان بۆ ته‌مه‌نێكی زۆر واده‌كات ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشه‌كه له‌نێوان 13.2 ساڵ بۆ 14.5 ساڵ كه‌مبكاته‌وه.
ڕ . ج