چوار مەترسی كە بەهۆی كەمی ڤیتامین "D" یەوە تووشی مرۆڤ دەبێت

تەندروستی

07/10/2019‌ 3360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیتامین " D " لە خۆراكپێدەرە سەرەكییەكانی ئەركی هۆرمۆنەكان، روونی پێست و هێز و بەرگری ئێسكە . 

كەمی ئەم ڤیتامینە كۆمەڵێك مەترسی تەندروستی لێدەكەوێتەوە، كە نابێت بەكەم سەیر بكرێن و نادیدە بگیرێن، لێرەدا نیشانەكانی كەمی ڤیتامین " D " باس دەكەین .

كەمی ڤیتامین " D " رەنگدانەوەی لەسەر ئێسكەكان دەبێت، لەبەر ئەوەی رەگەزێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی جەستە بتوانێت كالیسیۆم بمژێت، هەروەها دابەزینی ئاستی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی درووستبوونی ئازار لە بەشی خوارەوە و سەرەوەی بڕبرەی پشت و مەترسی شكانی ئێسكیش زیاد دەكات .

هەستكردن بە ماندوێتی و خێرایی شەكەتبوون لەنیشانەكانی كەمی ڤیتامین " D "ین .

كەمی ڤیتامین " D " دەبێتە هۆی دابەزینی ورەی كەسەكە و زیادبوونی خەمۆكی .

قژ وەرین لە شوێنەوارە لاوەكییەكانی كەمی ڤیتامین " D " یە لە جەستەدا .

بۆ دەستكەوتنی ڤیتامین " D " لەڕێگای تیشكی خۆرەوە دەبێت راستەوخۆ جەستە تیشكی خۆری بەربكەوێت نەوەك لەپشت پەنجەرەوە ، یان خواردنی ئێسكی ماسی ، یان خواردنی ماسی سەلەموون ، توونە ، سەردین و هێلكە و بەرهەمەكانی سپیایی ، لەناو گیاكانیشدا ئەم ڤیتامینە تەنیا لە قارچكدا هەیە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی