شارپرێس:
پسپۆڕان لە نەخۆشخانەی مایۆی ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریكا، پشكنینیان بۆ سنگی چەند نەخۆشێك كردووە و لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی هۆكاری پەتایەكی كوشندەیە.
بریندۆن لارسن شارەزا لەبواری نەخۆشی سنگ و سییەكان لە ڵاوكراوەیەكیدا لە گۆڤاری The New England Journal of Medicine ئاماژەی بەوە كرد حاڵەتی مردن بە هۆی نەخۆشی سنگ و سییەكانەوە لەنسەرانسەری ویلایەتەكانی ئەمریكادا زیادی كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نەخۆشخانەی مایۆوە دەست كەوتووە، لە ئەنجامی پشكنینی سنگ و سییەكان بۆ 17 نەخۆش، دەركەوتووە هۆكاری نەخۆشی ئەم كەسانە جگەرەی ئەلیكترۆنییە، كە توتنەكەی لەتامی ماریجوانا (حەشیش) و ڕووەكی شادانەی هیندی دروست دەكرێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ