ڤاڵڤێردی لەكارتە سوورەكەی دیمبلی ناڕازییە

وەرزش

07/10/2019‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لەو كارتە ناڕازییە، كە بەڕووی عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی بەرزكرایەوە.

عوسمان دیمبلی لەیاری یانەی بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە كارتی سووری وەرگرت، ئەوەش بەهۆی نواندنی رەفتاری ناشرین.

ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێك نیگەرانی لەو كارتە دەربڕی‌و رایگەیاند، عوسمان دیمبلی شیاوی ئەوەی نەبوو كارتی بەڕوودا بەرزبكرێتەوە.

یاری بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە شەوی رابردوو بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەچوار گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح