ترەمپ بەگاڵتەوە باس لە شەڕى هەسەدەو تورکیا دەکات

کوردستان

10/10/2019‌ 7724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمریکا بەردەوامە لەسەر تویتەکانى ئەمجارەیان بە گاڵتەوە باس لە شەڕی هەسەدەو تورکیا دەکات.

بەیانى ئەمرۆ سەرۆکى ئەمریکا تویتێکى کردوەو دەڵێت" کاتێک کوردەکان یان تورکیا کۆنترۆڵیان لەدەستدا ئەمریکا دوو چەکدارى داعشى سەربڕى ناسراو بە قالۆنچەى دەستگیرکرد".

ترەمپ لە تویتەکەیدا باسى لەوە کردوە، ئەمریکا ئەو دوو چەکدارەى داعشى دوورخستووەتەوە بۆ ناوچەیەکى پارێزراو.

چاودێرانى سیاسى دوو خوێندنەوە بۆ تویتەکەى ترەمپ دەکەن، یەکێکیان هۆشدارییە بۆ تورکیاو ئەوروپا کە داعش بەرەو وڵاتەکانتان دەگوزارێتەوە، خوێندنەوەى دووەمیان ئەوەیە ترەمپ گاڵتە بە شەڕی هەسەدەو تورکیا دەکات و هیچ بەلایەوە ئاساییە کە کارەساتێکى مرۆیی لە باکورى سوریا رووبدات.

زۆرینەى ئەوانەى کۆمێنتیان بۆ ترەمپ نووسیوە رەخنەى توند لەناوبراو دەگرن بەشێکیان وەک خیانەتکارو بەشێکى تریان وەک بێ باک وەسفیانکردوە.

س.هـ