تەماتە توانای سێکسى پیاوان بەرز دەکاتەوە

تەندروستی

10/10/2019‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایان باس لەوە دەکەن ئەو پێکهاتەی کە لە تەماتەدا هەیە کێشەی نەزۆکی لە پیاواندا چارەسەر دەکات.
توێژیەکی نوێ لەسەر پیاوان دەریدەخات کە ئەو ڕەنگەی کە ڕەنگی سوور دەداتە تەماتەکە. کە بە lycopene ناسراوە دەکرێت توانای کوالێتی سپێرم زیاد بکات.بەتایبەتی قەبارە و توانای مەلەکردنی تۆوەکان.
توێژەرەوان دەڵێن ئەوەی دۆزیویانەتەوە دەکرێت ٪٤٠ یارمەتی چارەسەرکردنی نەزۆکی بدات لە داهاتوودا . بەهۆی توانای زیادکردنی دروستکردنی سپێرمەوە.
تیمی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەدا توێژینەوەکەیان دەخەنە ئاستێکی دیکەوە نۆ ئەوەی بزانن ئەگەر کوالەتی سپێرمەکان باشبوون ئەوا دەتوانن یارمەتی هاوسەرەکان بدەن واز لە چارەسەری کیمیایی بهێنن.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل