ئیلهام ئەحمەد: ئەمریکا بەڵێنى پێدابووین سنورەکان بۆ تورکیا چۆڵ نەکات

کوردستان

10/10/2019‌ 1525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنى پێدابووین کە سنورەکان چۆڵ ناکات و رێگرى لە هێرشەکانى تورکیا دەکاتـ بەڵام ئەمریکا بەلێنەکانى نەبردە سەرو کشانەوە.

ناوبراو داواشى لە ئەمریکا کرد کە لە بڕیارەکەى پاشگەز بێتەوەو رێگرى لە هێرشەکانى تورکیا بکات، چونکە بەوتەی خۆى بەهۆی ئەو بریارەوە کارەسات لە باکورى سوریا روودەدات.

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا پاڵپشتییان بکەن و داواش لە وڵاتان دەکات نوێنەرایەتیان لە تورکیا بکشێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد، وتیشى" هێرشەکانى تورکیا دوژمنکارانەیەو مافى تورکیا نییە هێرش بکاتە سەر ناوچەیەک کە ئارامەو خەڵکەکەى بە ئاشتى دەژین".