شارپرێس:
له نێو داروپه‌ردووی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق به سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه‌وه،
سه‌باره‌ت به به‌رگرتن به‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ڕووی له ووڵات كردووه به سه‌رهه‌ڵدانی
خۆپێشاندانه ملیۆنییه‌كان كه له‌م ماوه‌یه‌دا هاتنه سه‌ر شه‌قام و كوژراو و
برینداری زۆری له خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان لێكه‌وته‌وه، ئه‌و
خۆپێشاندانانه پێشتر وێنه‌یان نه‌بووه، چونكه له‌خۆوه بوون و هیچ هێزێكی سیاسی
یان حزبی یان ئاینییان له پشته‌وه نه‌بوو، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر خوێنای
بوون.
دكتۆر به‌رهه‌می سه‌رۆك كۆمار، خاڵی خستنه‌سه‌ر پیته‌كان سه‌باره‌ت به
هۆكار و ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه كه چاوه‌ڕوانكراو بوو، ئه‌و ده‌ستی له‌سه‌ر برینه‌كه
دانا، ئه‌و به ووردی ئاماژه‌ی به‌و هۆكاره‌كانی ڕقئه‌ستوری جه‌ماوه‌ر كردووه .
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به سێ هۆكاری سه‌ره‌كی كردووه كه بریتین
له بێنه‌وایی و ده‌سته‌وه‌ستانی و بێمتمانه‌ی شه‌قامی عێراقی به ته‌واوی پڕۆسه‌ی
سیاسی له عێراق، ئه‌مانه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌نگژه 15
ساڵه قوڵه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقن له‌وه‌ی شكستیهێناوه گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر بكات،
په‌یكه‌ره دامه‌زراه بونیادگه‌راییه‌كانی لاوازن، زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحییه‌كانی داخوراون كه بوونه
گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كان، ئه‌مانه‌ش به ڕۆڵی
خۆیان بۆنه هۆكاری په‌كخستنی زۆرێك له پرۆگرامه‌كانی په‌ره‌پێدان و خزمه‌تگوزارییه‌كان
و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به كار و بژێوی هاووڵاتییانه‌وه.
بێنه‌وایی و بێبه‌شی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی جه‌ماوه‌رن له زۆرینه‌ی
شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كاندا، شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیش نممونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌م بواره‌یه كه خه‌ڵكی
به هۆی نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سامانه نیشتمانییه‌كان له نێوان
هاوووڵاتییاندا بێبه‌ش بوون و له‌ژ‌ێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بوون، ئه‌مه‌ش دۆخه‌ش كه‌لێنی
گه‌وره له نێوان هاووڵاتییاندا دروست ده‌كات و پاڵیان پێوه ده‌نێت داوای ماف و
ئازادییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به تایبه‌تیش كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌بینن له‌سه‌ر
هه‌گبه و كه‌وڵی ئه‌وان ده‌ژین، تایبه‌تریش گه‌نجه‌كان و ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگاكان،
له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له عێراقێكی ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌ژین. هه‌موو
ئه‌مانه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ڕق و كینه‌ی جه‌ماوه‌رین دژ به پڕۆسه‌ی سیاسی كه
هۆكاری ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیانن، له‌ولاشه‌وه تێك‌شكان و هه‌ستكردن به
ده‌سته‌وه‌ستانی و بێ ئومێدی تێكه‌ڵ به هه‌ژاری و ترس له ئاینده‌یه‌كی نادیار، قوڕه‌كه‌ی
خه‌ستتر كردۆته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له خانووه نایاساییه‌كاندا ده‌ژین و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له
ئان و ساتێك‌دا وه‌ده‌ر بنرێن و هیچ داهاتێكیان نییه، ئه‌وانه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نیان
له خوێندندا برده‌سه‌ر و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ و پله‌ی زانستی باڵان، مافی
خۆیانه بێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان بكه‌ن و داوای مافه‌كانیان بكه‌ن كه ده‌ستوری
عێراق ده‌سته‌به‌ری كردوون.
بێ ئومێدی كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌رده‌وام به پرۆسه‌ی سیاسی له دوای دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه نه‌یتوانی دیموكراسییانه ڕێ بكات و به‌شبه‌شێنه و
خزمخزمێنه، شوێنی بوونه بنه‌ما و دیار‌ده زه‌ق و به‌رچاوه‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی
سیاسی كه هیچ خێر و بێرێكیان بۆ عێراق نه‌هێنا و ماوه‌ی15 ساڵیش كۆششه‌كانی په‌ره‌پێدانی
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌كخست كه له‌سه‌ر زانسته ئابوروی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
و ده‌سته‌كه‌وت و پێشكه‌وتنه هونه‌ری و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به‌نده>
ئه‌مانه ئه‌گه‌ر
هاتبانایه دی ده‌یانتوانی دژیه‌كییه ئیتنیكی و كۆمه‌ڵگاییه‌كانی كۆمه‌ڵگای
عێراقی له‌خۆ بگرن و سنورداریان بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی و گه‌ل و كۆمه‌ڵگای
عێراقییان تووشی شكستێكی گه‌وره كرد، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، به هۆی به‌شبه‌شینه و
خزمخزمێنه‌وه و سازان و سازانكاری، گه‌نده‌ڵی هه‌ناوی ده‌وڵه‌تی خواردووه.
هۆكاره هه‌ره مه‌ترسیداره‌كه كه به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی پێكردووه
بێمتمانه‌یی شه‌قامه به ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له دوای هه‌موو خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌ك به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ریان
ده‌درا و له كۆتایشدا هیچیان بۆ
هاووڵاتییان لێ شین نه‌ده‌بۆوه، یان ده‌بوونه مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز یان له
ئاست داوكاری هاووڵاتییان نه‌بوون .
سه‌رۆكی
عێراق بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره، نه‌خشه ڕێگایه‌كی پێشكه‌ش كردووه
بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی گفتوگۆكاری بۆ تاوتوێكردنی
دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌بژێرێك له خۆپێشانده‌رانی ئاقڵمه‌ند و دانا و كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای گفتوگۆییه‌كی سیاسی سه‌راپاگیر و بونیادنانی بنه‌ماكانی چاكسازی و پێكه‌وه‌نانی
فراكسیۆنێكی نیشتمانی گه‌وره.
هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی حكومی گونجاو و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاری
حكومی و كاراكردنی دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی
گه‌نده‌ڵی و نه‌بواردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌و دۆسییانه‌دا، هه‌روه‌ها
خێراكردنی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی فیدڕاڵی و جێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كان
له بودجه‌ی فیدڕاڵی و چاوخشاندنه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركردنی
یاسایه‌كی تازه ، خودی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و گفتوگۆییانه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌مه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له خه‌می ئه‌وه‌دایه گفتوگۆییه‌كی نیشتمانی ده‌ست
پێ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرێكوێره‌كانی كۆسیسته‌می سیاسی عێراق.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى: ئاژانسی نونی خه‌به‌ری
نووسينى : عه‌باس سه‌باغ
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر