شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكرات رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا ده‌رفه‌تێكه بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكرات له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هێرشه‌كانی توركیا بكرێت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كان و به درێژایی سنووره‌كان بڵاوده‌بنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكرات داواش له دانیشتووان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی دیمه‌شقه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئێستا چاره‌سه‌ری پرسی سوریا به رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتی ده‌كه‌ین و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریامان له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان پاراستووه كه ده‌كاته سێیه‌كی خاكی سوریا".
ده‌شڵێت، " گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا ده‌رفه‌تێكه بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریا".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی سوریا و كوردانی رۆژئاوای كوردستان گه‌یشتنه رێككه‌وتن و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هێزه‌كانی سوپای سوریا له نێو مه‌نبج، كۆبانێ و عه‌ین عیسا بڵاوده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكرات باسی له‌وه‌شكردووه، "له‌شه‌ڕی دژی داعشدا 11 هه‌زار و شه‌هید و 24 هه‌زار بریندارمان داوه".