ئەمریکا سزایەکى ئابورى تێکشکێنەر بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

جیهان

14/10/2019‌ 6518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەوڵەکان لەناو ئیدارەى ترەمپ و لە کۆنگرێسى ئەمریکا چڕ دەکرێنەوە بۆ سەپاندنى سزاى ئابورى بەسەر تورکیادا لەبەرامبەر ئەو هێرشانەى دەیکاتە سەر رۆژئاواى کوردستان.

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەمریکا سزایەکى تێکشکێنەرى ئابورى بەسەر تورکیادا بسەپێنێت لەبەرامبەر ئەو هێرشەى کردوییەتیە سەر باکورى سوریاو هەسەدە.

لەلایەکى ترەوە سەرۆکى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا راگەیاندوە، لەگەڵ لیندزى گراهام و ئەندامانى کۆنگریش کار دەکەن بۆ سەپاندنى سزاى ئابورى بەسەر تورکیادا.

ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردوە، خەزێنەى ئەمریکا ئامادەیە بۆ سەپاندنى ئەو سزایانەو لەوبارەیەوە رێککەتن هەیە بۆ سەپاندنى سزاکان.

ئاژانسەکە جەختیکردوەتەوە لەئیستادا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە لەم هەفتەیەدا سزاکان بەسەر تورکیادا رابگەیەنرێن و بەسەپێنرێن.

س.هـ