شارپرێس:
نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم نەخۆشییەکی درێژخایەنە و
پێویستی بە گۆرانکاریکردن لە سیستەمی خۆراکیدا هەیە ، لەڕووی زانستیشەوە
سەلمێنراوە ژمارەیەک خواردن کاریگەریان هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا
.
بەڵگە زانستییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خواردنی
بامیە سوودی تەندرووستی زۆری بۆ جەستە هەیە کە گرنگترینیان ئەوەیە یارمەتی
دابەزاندننی ڕێژەی شەکری ناو خوێن دەدات .
لەیەکێک لە لێکۆڵینەوەکان کە لە هیندستان لەسەر مشکی
تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە تاقیکراوەتەوە و دانکۆڵەی بامیەی وشککراوەی پێدراوە ،
دەرکەوتووە رێژەی گلوکۆز لەناو خوێنی مشکەکان دادەبەزێت، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەیەکی
تر تێبینی دابەزاندنی ئاستی گلوکۆزی لە خوێنی ئەو کەسانە کردبوو کە تووشی نەخۆشی
شەکرە بوون و بۆماوەی ١٠ رۆژی لەسەریەک بامییەیان خواردووە .
سەرباری ئەو لێکۆڵینەوانەی پێشتر ، گەلێک لە نەخۆشانی
شەکرە بە پێگەی " دایابیتس"یان گوتووە دوای ئەوەی بۆماوەی شەوێکی تەوەو
پارچەیەک بامییەیان خسۆتە ناو ئاو و بۆ بەیانییەکەی ئاوەکەیان خواردۆتەوە هەستیان
بە دابەزاندنی ریژەی شەکری ناو خوێنیان کردووە .
بەدرێژایی چەندین دەیەی رابردوو ، تۆو بامیەی برژاو وەک دەرمانێکی میللی لە
وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ نەخۆشانی شەکرە بەکارهاتووە.
رۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی دەڵێت بەگوێرەی چەندین لێکۆڵینەوە ، ریشاڵە
نەتواوەکان ئەوانەی لەناو بامیەدا هەیە ، ، لەڕێگای هێواشکردنی تێکرای مژینی شەکر
لە ریخۆڵەکاندا یارمەتی سەقامگیری ڕێژەی گلوکۆز دەدات لەناو خوێن دەدات
.
وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی