شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ ئه‌م مانگه جیاواز له‌مانگی ڕابردوو، زووتر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نارد.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشەممە حکومەتی عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەدەستمان گەیشتووە.
مانگەکانی پێشوو 17ی مانگ یاخود درەنگتر پارەکە له‌به‌غداوه دەگەیشته هه‌رێم، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی موچه ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕ . ج