ڤیدیۆ.. Sikorsky خێراترین هێلیكۆپتەر نمایش دەكات

جیهان

19/10/2019‌ 952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Sikorskyی ئەمریكی نموونەیەكی فڕۆكەی هێلیكۆپتەری نمایشكرد، كە بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای "بۆینگ" بەرهەمی هێناوەو خێراترین هێلیكۆپتەری جیهانە.

فڕۆكەكە لەجۆری RAIDER X ی نوێیەو خێراییەكەی دەگاتە 463 كلم/سەعات، كە بەشێویەكی جوان‌و بەكۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەوە دیزاین كراوە.

لەئێستادا فڕۆكە بەنمایشكردنی تاقیدەكرێتەوەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە خزمەتی سەربازی‌و دەست بەفرۆشتنی بكرێت.

"بۆینگ" و Sikorsky یەكەم جارە كاری هاوبەشی لەو شێوەیە ئەنجامدەدەن‌و بڕیارە بەردەوامیش بن.

هـ ـ ح