مانچستەر یۆنایتد دەیەوێت تۆنی كروس بكرێت

وەرزش

19/10/2019‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێك مانچستەر یۆنایتیدی ئینگلیزی دەیەوێت یاریزانی ئەلمانی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید تۆنی كروس بهێنێتە ریزەكانییەوە.

یاریزانە ٢٩ ساڵەكە زۆر لەمێژە بووەتە ئامانجی یانەی شەیتانە سوورەكان، بەڵام واژووكردنی گرێبەست لەگەڵیدا مانای ئاشبەتاڵییە بۆ پۆڵ پۆگباو دەستبەرداربوون لەو ساریزانە.

لەساڵی ٢٠١٣ دا ڕاهێنەری ئەوكاتەی مانچستەر یۆنایتد دەیڤد مۆیس زۆر نزیك بوو لە هێنانی تۆنی كروس بۆ ئۆڵترافۆرد، بەڵام گرێبەستەكە لە كۆتا خولەكدا هەڵوەشایەوەو بەرەو یانەی ڕیاڵ مەدرید رۆیشت.

گۆڤاریكی ئەڵمانی لەو بارەوە بڵاویكردەوە، كە لەساڵی ٢٠١٤ دوای بردنەوەی مۆندیال لەلایەن ئەڵمانیاوە، یانە ئینگلیزییەكە ئارەزووی هێنانی  كروس دەكات و دەیەوێت ٦٦.٩ ملیۆن بدات بۆ دەستكەوتنی ئەو یاریزانە.

كاتێك لەلایەن ڕۆژنامەوانەكانەوە پرسیاری ئەگەری هاتنی پۆڵ پۆگبا بۆ ریاڵ مەدرید كرا ئەویش لە وەڵامدا وتی: من ئەو یاریزانەم خۆش دەوێت بەڵام هیچ شتێك بۆمن ناگۆڕێت.

وتیشی:  هەر لەو شتانە بەردەوام دەبم كە پێشتر ئەنجامم داوە لەم چەند ساڵەداو بۆ پێگەكەم دەجەنگێم و بەباشی یاری دەكەم.و لەئێستا لەئاستێكی باشدام كێشم نییە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل