داوادەكرێت یاری كلاسیكۆ ببرێتە یاریگایەكی تر

وەرزش

19/10/2019‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داوای گۆڕینی یاریگای یاری كلاسیكۆ كرا، كە لە یاریگای بەرشەلۆنە نیوكامپەوە بگۆڕدرێت بۆ سانتیاگۆبێرنابۆی یاریگای ریاڵ مەدرید، ئەوەش بەهۆی ترس لەو بارە نائارامەی ڕووی لەكەتەلۆنیای ئیسپانیا كردووە.

لەم ڕۆژانەی دوایدا خۆپیشاندانێكی زۆر لە بەرشەلۆنە ڕوویداوە و ٩ سەركردەی خۆپیشاندانەكان رۆژی دووشەمە دەستبەسەر كران.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەكی پێشكەش بە یەكێتی وەرزشی ئیسپانیا و هەردوو یانەكە كرد بۆ زانینی ڕای ئەوان لەسەر بڕیارەكە.

بەڵام وەك BBC Sport ئاماژەی پێدا یانەی بارسا داوەكەیان رەتكردووەتەوە و ئەو گۆڕینەیان بە پێویست نەزانی.

پشبینی دەكرێت خۆپیشاندەری زیاتر لەكاتی یاریەكەدا دەركەون و ئەم داوایەش بەهۆی ئەوەیە، كە باردودۆخەكە لەكۆنترۆڵیان دەردەچێت.

یەكێتی وەرزشی ئیسپانیا بەنیازە رۆژی ٢٤ ی ١٠ ڕۆژی ٥ بڕیاری كۆتایی بدات لەو بارەیەوە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل

بەپەلە