میسی: گەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە چاوەڕوانكراوە

وەرزش

19/10/2019‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنیتی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە جەختیكردەوە، كە گەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یانە كەتەلۆنییەكە بەچاوەڕوانكراو دەزانێت.

میسی لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ وتی: من گەڕانەوەی نیمارم دەوێت، بۆیە ئەوە بەچاوەڕوانكراو دەزانم.

هەروەها وتی: نیمار یەكێكە لە گرنگترین‌و باشترین یاریزانەكانی جیهان‌و كاتی چوونی لەیانەی بەرشەلۆنەش من لەگەڵی نەبوون‌و بەو هۆیەشەوە هاندەران لێی زویر بوون.

لەبارەی ئەوەی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدەدات، میسی وتی: من نامەوێت ئەوە بكەم، وەك یاریزانەكانی تر منیش دەبێت رۆژێك یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵم.

هـ ـ ح